نێعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا هەرگیز نەبووە و ناشبێت و ئەم ڕەوتەش کە لە ئارادایە، ڕەوتی ئاشتی نێوان تورک و کورد نییە، بەڵکوو ڕەوتێکە کە لە نزیکەوە لەلایەن پەرلەمانەوە چاوەدێری دەکرێت و بە بەیاننامەیەک لەلایەن پەکەکەوە دەستی پێکرد و ڕایگەیاند کە ئامادەی دانانی چەکە؛ کەواتە ڕەوتی دانوستان نایێتە ئەژمار.
کورتولموش وتیشی: هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەو ڕێکخراوە و حکومەتی بوونی نیە و هەرگیز نەبووە، بەڵام وادیارە کە ئەو ڕێکخراوە بەدوای بەدی هێنانی داواکاریە توندڕەوانەکانی خۆی نییە بۆ نموونە پێکهێنانی سیستەمی فیدراڵ و فەرمی کردنەوەی زمانێکی دیکە لە ماث زمانی تورکی و ... .
ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بڕیار بدات کە پەکەکە چی دیکە ڕێکخراوێکی چەکدار نییە، ئەو بڕیارە بنەمای یاسایی بەهێزتری بۆ درێژەی ڕەوتەکە پێک دەهێنێت.
Your Comment